ئەو خوڕە خوڕە هەمووی شیر نییە.
شیر کە لە گوانی ماڵات دەدۆشرێت، خەستە و گەر لە جام بکرێت، لە کوردەواردا دەڵێن: خوڕەی نایە، واتە: ئاوی تێنەکراوە، ڕوون ببێتەوە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە زۆر باسی خۆی بکات، لەناو کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا بڵێ: وام کرد وا چوو، لەکاتێکدا خەڵکیش بزانن کە ئەوەی دەیڵێ، هەموو ڕاست نییە. [1]