ئەو چاوە کوێر بێ، حەڵوا نەبینێ.
کردار و گوفتار و ڕەفتاری هەموو کاسێک، لە ژیاندا وادەکات کە دۆست و دوژمنی بۆ پەیدابکات، کەسە دنیادیدە و هۆشمەندەکەن، بە باشی دۆست و دوژمن لەیەک جیادەکەنەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە پیاو دەبێت دۆستی خۆی بناسێ و چاکەی لەگەڵ بکات، خۆشی لە دوژمن دووربخاتەوە.[1]