ئەوجا فەسڵ خۆش ئەبێ، دار گەڵا ئەکا و (بەمۆ) ڕەش ئەبێ.
بەمۆ: ناوی چیایەکە لە نزیک شارۆچکەی دەربەندیخان، دار گەڵا دەکا، مەبەستی هاتنی وەرزی بەهارە کە دەشتودەر سەوز دەبێت، بەمۆ ڕەش دەبێت واتە: دار و دەوەن چیای بەمۆ دادەپۆشێ، مەبەستی سەرەکی پەندەکە کۆتایی هاتنی وەرزی زستان و هاتنی وەرزی بەهارە. [1]