ئەگەر منداڵ تووشی ترسان بێت برژانگی چاوی جووت دەبێ و چڵمی نابێ و دەم و لووتی وشک دەبێ و ئاوی زۆر دەخواتەوە، ڕادەچڵەکێ و تای لێ دێت، چارەسەر: سێ ئێواران لەسەر یەکدی پێش ڕۆژئاوا، قاپێک بەبەتاڵی گە ڕم دەکەن هە تا سووردەبێتەوە، ئینجا دەیهێنن لەسەر سەری منداڵەکەی ڕادەگرن، یەکێک ئاوی ساردی تێدەکات، هەتا چزه چزی بێت، یەکێک دەڵێ ئەوە چ دەکەی، هی دووەم دەڵێت: ترسی لەمنداڵەکە (ناوەکەی دەڵێت) دەردەکەم، سێجاران ئە و قسە يیە دەڵێنە وە[1]