تیمی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی
سلێمانیسلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئاستەنگی زۆریان بۆ دروستدەکرێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە 10-09-2022، بە ئامادەبوونی
عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی و
مستەفا سەید قادرمستەفا سەید قادر و ژوورەکانی یاسایی و ڕۆژنامەوانی، ژووری حکومەت کۆبونەوەی ئاسایی لەگەڵ تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی بەڕێوەبرد.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزوتنەوەی گۆڕان بەبواری ڕاگەیاند ”کۆبونەوەکە پەیوەست بوو بە کێشە ئیداری و خزمەتگوزارییەکان و کەمی داهات و تەداخولی حیزبی لە سێکتەرەکان و کاریگەری ئەو دۆخە لەسەر ئەدائی دامەزراوەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی
گەرمیانگەرمیان و
ڕاپەڕینڕاپەڕین و زیادبوونی نیگەرانی و ناڕەزایەتیەکانی هاوڵاتیان”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی ”بەرپرسانی گۆڕان، بە زانیاری و دۆکیۆمێنت و داتای پێویست ئاستەنگ و لەمپەڕەکانیان ڕوون کردەوە کە دەخرێنە بەردەمیان”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد ”ئەگەر کێشەکانی بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان چارەسەر نەکرێن ئەوا ڕاستییەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکەن.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,566 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!