یاسین مەحمودیاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکانی
بافڵ جەلال تاڵەبانیبافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێستا فەرمانگەکان دەڵێی سەردەمی ئیمامی مەهدین.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی یاسین مەحموود ناسراو بە مەلا یاسین ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئیجرائاتەوە ئێستا فەرمانگەکان دەڵێی سەردەمی ئیمامی مەهدین، وتیشی، “ئەگەر دووان سیانێک لە ئەو کەسانەی کە پێشتر کاری خراپیان کردووە لە بەردەرکی سەرا لەسێدارەبدرێن، ئەم شارە دەبێتە باشترین شار”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو فشارانەی لەسەر سلێمانی هەبوو، لەسەر هەر شوێنێکی دیکە بوایە هەپڕون هەپڕون دەبوو، بەڵام سلێمانی بە خۆڕاگری خەڵکەکەی ماوەتەوەو تا ئێستاش لە زۆر سێکتەردا لە پێش شارەکانی دیکەی عێراقەوەیە.
وتیشی، “داوا لە سەرمایەدار و بازرگان و بەڵێندەران دەکەم، با بەهەموومان هاوکار بین، ئێمە هاوکاری جەنابی کاک
قوبادقوباد نەبین بەتەنیا هیچی پێناکرێت، ئێمە هاوکاری جەنابی کاک بافڵ نەبین کە لە ئێستادا ئەرکی زۆر قورسە بەتەنیا هیچی پێناکرێت، تەنانەت وای لێهاتووە خواخوامانە کاک بافڵ ڕۆژێک بێتەوە بۆ سلێمانی بەهۆی دۆخی عێراقەوە چونکە ڕۆڵێکی زۆر باڵا دەبینێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,854 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!