کۆمەڵگەی تانجەرۆ کۆمەڵگەیەکی شارەدێی #عەربەت#ە لە شارۆچکەی ناوەندی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
هاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەرەتۆغان و هوانەدا.
خانووەکانی ئەم کۆمەڵگەیە خانووی سەربازانی حکومەتی ڕژێمی بەعس بوون، تا ئێستاش بەو شێوەیە ماونەتەوە.
خەڵکی ئەم کۆمەڵگەیە هەژار نشین و چینێکی نەخوێندەوارن و زیاتر بە کرێکاری و ئاژەڵداری سەرقاڵن.
ئەم کۆمەڵگەیە لە ساڵی 1991 دوای ڕووخانی حکومەتی بەعس لەلایەن کوردنشینانەوە ئاوەدانکراوەیە و لەپێشدا بە (معسکر شهداء) بەناوبانگ بوو.
ساڵانی نەوەدەکان حزبی دیموکراتی ئێران بەشێکی زۆری ئەم خانووانەیان داگیرکردبوو، دواتر لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی حکومەتی ئەو کاتی هەرێمی کوردستانەوە ئاوارەکانی یەکێتی پارێزگای هەولێری تێدا نیشتەجێبوون، تا ئێستاش بەشێکی زۆریان ماون و نەگەڕاونەتەوە.
ژمارەی ماڵەکانی کۆمەڵگەی تانجرۆ تا ساڵی 2013، 300 ماڵ بوون بەڵام بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر زیادەڕەووی لە زەوییەکاندا، لە ئێستادا نزیکەی 500 ماڵی تێدا نیشتەجێیە.
ساڵی 2015 سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا ڕایگەیاند: زۆرترین ڕێژەی زیادەڕەووی خانوو لە سنووری سلێمانی دەکەوێتە کۆمەڵگەی تانجەرۆوە.
لەم کۆمەڵگەیەدا بنکەی تەندرووستی و دایەنگاو باخچەو یاریگای تۆپێن و گۆڕەپان و مارکێتی گەورە و چێشتخانە و خواردنگەو بازاڕ و کافتریا بوونی نییە.