#ئەژی ئەمین#
بە سەرپەرشتی هەڤاڵ #مام جەلال# و سەرۆکایەتی بەڕێز #هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد# و #بافڵ جەلال تاڵەبانی# وەکو جێگری و ئەندامێتی برای بەڕێزم کاک #لاهور شێخ جەنگی# دژەتیرۆرمان دامەزراند
ئێستاش دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگریەکانمان لە کوردستان بەردەوامین
ئەژی ئەمین، لە یادی ڕووداوی 11 سێپتەمبەردا:
لەپاش ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر هەستاین بە دامەزراندنی گروپی دژە تیرۆر (سی تی جی) بە سەرپەرشتی هەڤاڵ مام جەلال و سەرۆکایەتی بەڕێز هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی وەکو جێگری و ئەندامێتی برای بەڕێزم کاک شێخ لاهور و مامۆستا ئەژی ئەمین و کاک ڕۆژ بەهجەت و کاک سمکۆ هەڵمەت و کاک شوان فەوزی کاک باوەنور کەرکووکی و کاک #پۆڵاد شێخ جەنگی# و فەرماندەکانی دژەتیرۆر برای بەڕێز جەمال ڕەش هەڵەبجەیی و خوالێخۆشبوو حەسەن فارس.
لەو ڕێگەیەوە هەوڵی بێوچانمان داوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان و ڕوو بە ڕوو بوونەوەی تیرۆریزم. تاوەکو ئێستاش دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگریەکانمان لە کوردستان بەردەوامین لەو پڕۆسەیە.
لە ساڵیادی هێرشە تیرۆریستیەکانی 11ی سێپتەمبەردا، لەگەڵ هاوپەیمانانمان بەردەوام دەبین
بۆ ڕیشەکێش کردن و کۆتاییهێنان بە تیرۆریزم و ئەو هێزانەی بە خوێندنەوەی هەڵە بۆ ئاینی
پیرۆزی ئیسلام دەیانەوێت شەرعیەت بدەن بە کردەی نامرۆڤانەو بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی
بێتاوان.
سەری ڕێز دادەنەوێنم بۆ قوربانیانی هێرشە تیرۆریستیەکانی 11ی سێپتەمبەر و هەموو شەهیدانی دەستی تیرۆر و ئەوانەی لە ڕێگای ڕزگاری کوردستان خۆیان بەخت کردووە.
سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەوانەی بەردەوامن لە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان. [1]
#11-09-2022#