ئادەمییە دەم دەم ییە، گۆشتی من پارەک نییە.
پارەک نییە: واتە پاروویەک نییە، پەندەکە لە زاری چۆلەکەوە دەدوێ و دەڵێ: من هێندەی تۆزێکم، یان بەقەدەر پاروویەکم، بۆچی بۆ ئەوەندە دەمکوژن، مەبەستی پەندەکە، چاوچنۆکی و نەوس و دڵ ڕەقی مرۆڤە، لەپێناوی چێژێکی کەمدا، ئامادەیە کاری نابەجێ بکات. [1]