ئاسمان هەوری هەیە.
واتە: ئاسمان لێڵ بووە بە هەور، ئامۆژگارییە بۆ کەسێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکەدا دانیشتبێت، چەند کەسێکیان خزم و کەسی یەکتر بن، کاتێک قسەوباس دێتەپێشەوە، دەبێت وریا بێ و دەمی نەکاتەوە و باسی کەس نەکات، چونکە ئەوان دەیبیستن و کێشە دروست دەبێت.[1]