ئاسن بە ژەنگی خۆی نەبێ، داناڕزێ.
ئاسن چەند ڕەق و سەختە کە ژەنگ دێنێ دەپووکێتەوە، خێزان و بنەماڵە چەندە بەهێز و بەتوانابن، گەر کەسێکی سیخوڕیان لەناودابێ و نهێنییەکانیان بەرێتەدەر، بەزوویی لێکیان هەڵدەوەشێنێ و ئارامیان دەشێوێنێ، مەبەست لە کەسی سیخوڕە، لەناو خزم و کەسدا. [1]