ئاگری ئێوارە لەهی بەیانی بەپیت ترە.
ئاگری ئێوارێ، لەهی بەیانی بەهێز ترە.
ژن و پیاوێک کە خێزان پێکدەهێنن و منداڵیان دەبێت، لە گوێئاگردانی خۆیاندا دەبنە خاوەن وەجاخ، واتە: خێزانەکە خاوەنی منداڵن و وەجاخیان ڕوونە، پەندەکە بۆ خێزانێک بەکاردێت کە سەرتای ژیانیان بێت و یەک منداڵیان هەبێت، بەهۆکارێک بمرێت، سەرەتای ژیان بەبیانی و کۆتایی ژیان بەئێوارە بەراوردکراوە، واتە: لەسەرتای ژیاندا منداڵ نەمێنێ، هێشتا تەمەن زۆری ماوە بۆ درووستکردنی منداڵی تر. [1]