ناو: عەلی
ناوی باوک: فەتاح
ناوی تەواوی (عەلی فەتاح ئاغا دزەیی) لە ساڵی (1928) لە گوندی (#دووگردکان#) ی سەر بە#قوشتەپە# لەدایکبووه، دوایی ماڵیان چووەتە گوندی دووسەرە، لەمنداڵی چووەتە لای مەلا #موخلیس#ی شاعیر خوێندوویەتی، بۆیە زۆر کاریگەریی لەسەری هەبووە. دوایی چووەتە گوندی (#قازیخان#) ە پۆلی یەکی سەرەتایی تەواوکردووە، لە #هەولێر# قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە، لە ساڵی 1948 قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووه، لە ساڵی 1949 لەسەر جموجووڵی سیاسی سێ ساڵ زیندانیکراوه، لە ساڵی 1958 بڕوانامەی لەکۆلیجی ماف بەدەستهێناوە لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی ئێراق و کوردستان وەک مووچەخۆری میری کاری کردووه، بووەتە قایمقام لە #شارباژێڕ# و #دەربەندیخان#، لە ساڵی 1974 چووەتە ناو ڕێزی شۆڕشی کوردستانەوە، لە ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە و حکومەت دووری خسووەتەوە بۆ ناسریه، لە ساڵی 1983 خۆی خانەنشینکردووە لە ساڵی (1992) کۆچی دوایی کردووه.
ئەوەش کۆپلەیەک لەهۆنراوەی:
هەموو ڕۆژێکی بەهاران..... کە تاو تاو دەبارێ باران
کەدەردەکەوێ شۆخ و شەنگ....جوان بووکی ژێر ئاڵای حەوت ڕەنگ
سەیری دەکەم مە ست و دڵشاد.... پەرواز دەکات گیانی ئازاد
دەمە وێ وەک جاری جاران.... ڕاکە م تەڕم بکات باران
ئەی کەسک و سۆرەکە ی بەهار.... بەبیرت دێ دەهات بەغار
منداڵێکی تەمەن هەشت نۆساڵ.... مەستی نە شئەی خە ون و خەیاڵ
ئیشتاش ئەو دڵە منداڵە هەر....بیری نەکردووە دەردی سەر[1]