ئاو بۆ منداڵ هاتووە.
لەناو خێزاندا کە ئاو بۆ خواردنەوە دەگێڕن، سەرەتا وەک ڕێز دەدرێت بە گەورەکان، بەڵام ئەگەر منداڵی تینووی لێبێت، زوو پەلاماردەدات، بۆیە گەورەکان لەپیش خۆیاندا ئاو بە منداڵەکان دەدەن، مەبەست لەوەیە هەر شتێک بدرێت یان ببەخشرێت، کێ زۆرتر پێویستی بێت، لەپێشدا دەبێت بدرێت بەو. [1]