ئاوەدان بێ چەمچەماڵ، گەلە لە کەژ و شوان لە ماڵ.
گەلە: مەبەست لە گەلەبزنە، کۆمەڵێک بزنە کە لەگەڵ شواندا، بۆ لەوەڕاندن دەچنە کەژ و کێو، چەمچەماڵ ناوچەیەکە کەژ و سەوزایی زۆرە، شوانەکان بزنەگەلیان زۆر دوور نەخسووەتەوە، بە شوانێکی تەمەڵی چاو لە ماڵ دەوترێت کە بەردەوام بزنەگەلەکەی لە کێوێکی نزیک لە گوند بەرەڵا بکات و بێتەوە بۆ ماڵەوە.[1]