بەستەیی زولفی نیگارێکم ڕەسەنبازی دەکا
سەففی موژگانی لە تابووری سوپای غازی دەکا
سامیری گۆسالەیە توڕڕەی کە تەڕڕاری دەکا
ساحیری ئەسڵی هەیە غەمزەی کە غەممازی دەکا
هەر وەکوو عیسا لە سەر بەحری هەوا کەوتە سەما
هەرچی مووسایی نەبێ چۆن نەفیی ئیعجازی دەکا
من فەقێم و غەیری سیپارەم لە باخەڵدا نییە
ئەو کەسەی ساحێب قڕانە ئیددعای غازی دەکا
ساغی لەم ڕێگایەدا کاری لە دین چی؟ سادقە
هەر کەسێکی عاشقە ئەلبەتتە ئەنبازی دەکا
دڵ کە دەربەندی حەیا و نەنگ و نام و عارییە
ئەو قسووری کردووە دێ ئارەزووی نازی دەکا
سەیری لەو تەننازییە قازی بە موفتی ناکرێ
سۆفی ئیمانی دەدا حاجی بە گیان ڕازی دەکا [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#