تا لە مەکتەب ئەو مەهەم دێ مەشقی ئەلف و بێ دەکا
چاوەکەم بوویتە دوێت و گریە سورخی تێ دەکا
لێی مەپرسە مەسئەلەی نوقتەی دەم و موویی کەمەر
مووشکافە، بووعەلی باسی پەری و جین چێ دەکا
ئەم هەموو دنیایە خاسسی حوکمی دوو دێوانەیە
من لە شارم غایەتی مەجنوون هەوای لادێ دەکا
قەسری عومرم داتەپی داری لە سەر بەردی نەما
بانیی توولی ئەمەل ئیستێکە دەستی پێ دەکا
خواجە خۆی پیرە، وەجاخی کوێرە، ماڵی بێ حیساب
پێم بڵێن، ئیشکالمە، ئەم کۆششەی بۆ کێ دەکا؟
شێخی من بەو غایەتە پشتی لە عالەم کردووە
سوورەتی خۆشی لە نێو ئاوێنە پشتی تێ دەکا
ماچی دەست و پێی ئەمیری دەستگیری حازرە
شێتە حاجی ماچی پێو و دەستی دەست و پێ دەکا [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#