ئەسپی هەڵی تیزان.
ئەسپی واتا: وەک ئەسپ
هەڵتیزان: ڕاکردنی زۆر خێرا، بۆ ئەسپ بەکاردێت، وەک تانە و تەشەر بۆ مرۆڤیش بەکاردێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی بە دڵ نەبێت، یان بە ئارەزووی ئەو ئەنجام نەدرێت و بەدڵی نەبێت، بەهۆیەوە تووشی زیانی گەورە ببێت، لەناکاو هەڵسێت و زۆر خێرا بڕوا. [1]