ئەگەر بەد نەبێ، شەل و کوێر لە باوانا نامێنێ.
لەناو هەندێک خزم و کەس و بنەماڵەدا، کەسانی کەمئەندام یان فەقیرحاڵ هەن، پێویستە جێگەی ڕێزی هەمووان بن، لەگەڵ ئەمانەدا کەسانێک هەن، بەدگۆیی و دووزمانیان لەسەردەکەن و دەبنە مایەی کێشەوگرفت، بۆ ئەوەی لە شکۆیان بهێننەخوار و کەمووکوورتییەکانیان پیشان بدەن. [1]