ئەگەر خوا بدا سەد سوڵتان بەهیچ، ئەگەر خواش نەدا، لەهیچ کەس مەپێچ.
واتە: ئەگەر کەسێک بیەوێت ببێتە خاوەنی سامان و ماڵی دنیا، ڕێگەی کاسپی نەگیراوە، دەتوانێت بەشێوەیەکی درووست کاسپی بکات و دەستکەوتی هەبێت، بەڵام ئەو کەسانەی بە شێوەی نادرووست سامانیان دەست دەکەوێت، لە کۆتاییدا تووشی زیانی گەورە دەبن و مایەپووچ دەبن.[1]