ئەگەر خواوەند بدا وەکەسێ، لەخەزنەی خۆی خاس ئەڕای ڕەسێ.
ئەگەر خوداوەند نەدا وە کەسێ، چاوگەلی کۆرکێت، دەس گەلی بەسێ.
بەپێی بیرکردنەوەی کەسانی ئایینی، هەموو ئەو سامان و داراییانەی دنیا، کە کەسێک هەیەتی، خواوەند لە خەزنەکەی خۆی پێی داوە، کاتێک بەهۆی سەودایەکەوە دەستی دەبەسترێ و مایەپووچ دەبێت، ئەوە خودا لێی وەردەگرێتەوە و دەیباتەوە بۆ خەزنەکەی خۆی، واتە: هەبوون و نەبوونی سامانی دنیا، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە خودا دەتداتێ یان نا.[1]