دەستی من دامێنی تۆ ئەی خامەیی موشکین نەفەس
با بنووسین ماجەرای هیجرانی یاری بولهەوەس
دەنگی مورغی دڵ دەیێ هەردەم لە داوی زولفی ئەو
وەک لە تاری عەنکەبووتا زیڕەیی باڵی مەگەس
ئەی خودا چ بکەم؟ ئەجەل لەم لاوە قەسدی جانییە
دڵبەریش ناردوویەتی: جان ماڵمە نەیدا بە کەس!
تووتی هات و ئیددیعای شەککەرفشانی تۆ بکا
هەققی ئەو دوو لێوە گرتی هات و کەوتە نێو قەفەس
تۆ دەزانی خۆ هەتیویت سەبر بێ حاجی نییە
بۆ چی مەنعی لێ دەکەی گەووادی بێدین هەی تەرەس! [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#