میرنشینی گیرمییان (کرمایان)، یەکیکه له و میرنشین و دەسەڵاته کوردییانەی که له دەرەوەی خاکی ئێستای کوردستان لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەنادۆڵۆ لە شاری کۆتاهیای ناوەندی پارێزگای کۆتاهیا و دەوروبەری دامەزراوە، له ساڵی (1260ز) لەلایەن میر کەریم دین عەلی شیر (1260-1264ز) له ڕۆژئاوای ئەنادۆڵۆ و شاری کۆتاهیا پایتەختی بووه. بەداخەوە ئەم میرنشینە کوردییە دەورێکی باڵای خراپی گێرا له گەیشتنی هۆزی ئۆغوز (ئۆگوز)ی تورکی بۆ کەنارەکانی دەریای ئیژە (ئیجه) و هەروەها دەورێکی باڵای گێڕا له جێگیربوونی دەسەڵاتی میرنشینی تورکه عوسمانییەکان کە لە ساڵی (1200ز) لەلایەن میر قایا ئەڵپ دامەزراوە له ناوچە و هەرێمەکانی ئەنادۆڵۆ و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ناوچە و هەرێمەکانی ئانەدۆڵۆ لەڕووی دیموگرافییەوە گۆڕانکاری به سەردا بێت له زۆرینهی کوردییەوە بووە زۆرینە تورک و ئیستا خەڵکی ئەنادۆڵۆ ڕاستە تورکن، بەڵام لەڕاستیدا بەبنەچە کوردن.
ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە کورد له هەرێمەکانی ئەنادۆڵۆ خاکێکی زۆر لە دەست بدات، ئەوەش لەسەر حیسابی خاک و خەڵکی باکووری #کوردستان# بووە و هەروەها کچی یەکێک له میرەکانی میرنشینەکە شووی کرد به سوڵتان بایەزیدی یەکەم (1389-1403ز) چوارەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی به ناوی دەوڵەتشا سوڵتان که کچی میر داماد شا سلێمان کوڕی محەمەد (1360-1387ز) چوارەم میرنشینی گیرمییان (کرمایان) کە شازاده خاتوون دەوڵەتشا سوڵتان لە ساڵی (1365ز) له شاری کۆتاهیای پایتەختی میرنشینەکە لەدایک بووە و لە ساڵی (1378ز) له تەمەنی (13) ساڵیدا شووی کرد به سوڵتان بایەزیدی یەکەم (1389-1403ز) چوارەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و له ساڵی (1414ز) لە تەمەنی (49) ساڵیدا له شاری بورسا پایتەختی ئه و سەردەمەی دەوڵەتی عوسمانی و هەر لەوێ به خاک سپێردراوە.
میرنشینی گیرمییان (کرمایان) بۆ ماوەی (169) ساڵ له ڕۆژئاوای ئەنادۆڵۆ فەرمانڕەوایی کردووە که له و ماوەیەدا نزیکەیی پێنج میر فەرمانڕەواییان کردووە کە دانیشتوانی میرنشینەکە پێک هاتبوو لە زۆرینەی کورد و کەمینەنەتەوەکانی وەکوو تورکه ئویغورەکان و ئەرمەن و یۆنان (گریک).
ئەم میرنشینە له ساڵی (1429ز) کۆتایی پێ هێنرا لەلایەن هێزێکی سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان له سەردەمی سوڵتان مورادی دووەم (1421-1444ز) (1446-1451ز) شەشەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی.
ناوی میرەکانی میرنشینی گیرمییان (کرمایان):
یەکەم- میر کەریم دین عەلی شیر (1260-1264ز) چوار ساڵ.
دووەم- میر یاقوب بەگی یەکەم (1264-1325ز) 61 ساڵ.
سێیەم- میر محەمەد بەگ (1325-1360ز) 35 ساڵ.
چوارەم- میر داماد شا سلێمان (1360-1387ز) 27 ساڵ.
پێنجەم- میر یاقوب بەگی دووەم (1387-1429) 42 ساڵ.
$سەرچاوەکان$:
1- ئۆرخان محەمەد عەلی: چەند لاپەڕەیەکی ڕەنگین لە مێژووی عوسمانی، و : فاروق ڕەسووڵ یەحیا - هەولێر1998ز.
2- محەمەد ڕەسووڵ هاوار: کورد و باکووری کوردستان (لە سەرەتای میژووەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهان) / بەرگی یەکەم – سلێمانی 2006ز.
3- د. فەرهاد پیرباڵ: سوڵتانی عوسمانییەکان (سوڵتانەکانی ئیمپراتۆریای عوسمانی) - سلێمانی2007ز.
4- کۆمەڵێ نووسەر: عوسمانییەکان (له عوسمانی کوڕی ئۆرتغلەوە بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم)، و : سەلام عەبدولکەریم – سلێمانی 2007ز.
5- کۆمەڵێک نووسەر: عوسمانییەکان، و : سەلام عەبدوڵکەریم - سلێمانی2008ز.
6- د. محەمەد سوهەیل تەقوش: عوسمانییەکان، لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا به سەر خەلافەتدا، و : د. نەریمان خۆشناو و مستەفا سەید مینە - هەولێر 2014ز.
7- د. مەیموونە هەمزە مەنسوور: مێژووی دەوڵەتی عوسمانی، و : هۆگر ڕەحمان قادر - هەولێر2014ز.
8- د. موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان، و: بەختیار عەزیز ئەحمەد – سلێمانی 2015ز.
9- کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان، و: عومەر عەلی غەفوور –تاران 2017ز.
[1]