ناونیشان: زانیاریی تەواو لەبارەی گەشەی منداڵەوە بەدەستبهێنە و کێشەکانی بزانە
ئامادەکار: #لەیلا بەرزنجی#
ئەگەر ئەمپرسیارە ئاراستەی هەردایک و باوکێک بکرێ بەدڵنیای وەڵامیان حازرەبۆ ئەوەی منداڵەکەیان لەخۆیان باشربێت مناڵ هەرلەسەرەتای دروستبونی یەک گرتی خانەکانی دایک وباوکی واتە 46کرۆمۆسۆم هەموو سیفاتەبۆماویەکان لەدایک و باوک وەردەگرێ لەو ماوەی کەناوڕەحمی دایکیەتی هەموو خۆراک و پێویستیەکانی لەڕێگای دڕکەپەتکەوە وەردەگرێ هەر گرژو ئاڵۆزیەک ڕوبهڕوی دایکی ببێتەوە کاردانەوەی لەسەر کۆرپەلدەبێت قۆناغەکانی منداڵ ئاڵۆزەو بابەتی زۆر لەخۆدەگرێ بەڵام ئەوەی من دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم قوناغی یاریکردن 3-6 ساڵ دەگرێتەوە پڕۆفیسۆر و دکتۆر ئایهان سۆنگار دەڵێت :ئەودایک و باوکانەی زانیاری تەواویان نیە سەبارەت بە تایبەت مەندیەکانی گەشەی منداڵ و سەرنجی گەشەکردنان نەداوە، لەمیانەی گۆشکردنو پروەردەکدنی منداڵەکەیانداڕوبەڕووی سەختی و بارگرانی گەورە دەنەوە)
وە نووسەر ئاماژە بەوەدەکات کە منداڵ لەم قوناغەدا پڕلەجوڵەیە وەدەیەوێت هەمووشتێک بزانێ بەردەوام پرسیاردەکاتبەو پێیەی قۆناغی ئینکاری تێپەڕاندوە زیار خۆشەویستی و یارمەتی تێدا ڕەنگ دەداتەوە...
بەڵێ منداڵ لەم قوناغەداپەیوەندی و هاوڕێیەتی دروست دەکات وە توانایەکی تر لەمنداڵدا بەدی دەکرێ ئەویش خەیاڵکردنە یاریکردنی بەردەوام نواندی ئەو ئەفلام کارتۆنانەی کەتەماشای دەکات یان ئەو چیرۆکانەی گوێی لێبوە هەوڵدەدات ئەونواندنانە بکات لەبەرخۆیەوە قسەدەکات بەردەوام حەزبەوەدەکات چیرۆکی بۆ بگێڕدرێتەوەو گرنگی پێبدرێ ئەوشتانەی کەنایبینی زۆرجار منداڵ لەم قوناغەدا لەلایەن گەورەکانەوە دەترسێنرێ بوشتانەی کە نابینرێ دێو جنۆکەو پەری و دۆزەخ و بەهەشت هیتر....... لەخەیاڵی ئەوا جۆرەهاوێنەی بۆ دەکێشێ ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیەکەبەرامبەری دەکرێ چونکە ئەوترسە کاریگەری دەبێت لەوناغەکنی ترو کاردەکاتە سەر کەسایەتی منداڵەکە کەگەر گەورەبوونی وردەوردە خۆویست دەبێت هەوڵدەدات لەیاساو ڕێساکانو دابوونەریتەکان بگات ئەگەرهاتوو لەناوخێزانەکەدا باوەڕبەخۆبونی بۆ دروستبووبوو کەسایەتیەکی گەورەی بۆ خۆی دروستکردبوو ئەوا بەرپەرچدانەوەی یاساکانی نابێت لەو پێویستیانەدەگات کەخێزانەکەی چاوەڕوانیدەکەن لێی وەپش ئەوەی کارێک بکات بیری لێدەکاتەوە چونکە (حساب) جوڵەو ڕەفتارەکانی لەبەرچاودەگرێت، وەکۆنتڕۆڵی ئەوڕەفتارانەدەکات کەدەزانێت قبوڵنەکراوە لەخێزان و کۆمەڵگاکەی نوسەر باس لەوەدەکات کەمنداڵ لەم قوناغەدا هەست بەجیاوازی ڕەگەزایەتی دەکات لەیاریکردنەکانیان کچەکان ڕۆڵی دایک دەبینن و کوڕەکانیش ڕۆڵی باوک، هەروەها منداڵ لەم قوناغەدا لەو ئاستەدانیە کەوشتانە بگات کەنایبینی لەبەرئەوەهەندێک زاراوەو چەمکی ئاینی هەیە کەتێی دەگات نابێت قورستری بکەی لێی.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە قوناغەدا کە باسکراوە ڕۆڵ بینینە منداڵ کاتێک لاسای دایکی دەکاتەوە بەدڵنیای لەدنیای مناڵدا سەرسام بوە بەو شێوازوو هەڵسوکەوتانەی کە لەدایکی تێبینی کردوە زۆر جار لەوهەڵسوکەوتەیدا دەردەکەوێت ئایە دایکەکە چۆن ڕەفتار لەگەڵ منداڵەکەی دەکات کاتێک دەبینیت لێدان و توڕەبون دەنوێنێ بەرامبەر بەهاوڕێکەی یاخود ئەو بوکەی لەدەستیەتی مانای وایە ئەو ئەوشێوازەی لەدایکیا تێبینی کردوە ڕنگە وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەگەڵ بوکەکەی دەری ببڕێ بەپێچەوانەشەوە، بۆ باوکەکەش کاتێک منداڵ ڕۆڵی باوک دەگێڕێت ئەوە شتێک لەباوکی وەرگرتوە هەتا بەو کردارە بەرامبەر هاوڕێکەی بەکاردەهێنێ یاخود ڕەنج و هیلاکی دەنوێنێ ئەمەش مانای وایە منداڵ گوێبیستی ئەمانەبوە لەو ژینگەیەی کەبۆی فەراهەمکراوە، لەبەرئەوە دایک و باوک دەبێت زۆر ڕاستگۆبن لەکرداریان لەبەرامبەر منداڵەکانیان بەتایبەتی ئەم قۆناغە چونکە گەشەکەی وەستاوە لەسەر بونی ئەوان و کارو کرداریان، منداڵ بەخێوکردن واتای دابینکردنی خواردن و خواردنەوەو پۆشاک نیە بگرە دروست کردنی کەشێکی گونجاو هەتابتوانن منداڵێکی تەندروستو بەهرەمەننمونە پێبگەیەنن بەدوای زانیارزانستی گەشەی منداڵدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانن شێوازی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ منداڵەکانیان بگونجێن چونکە هیچ منداڵێک لەمنداڵەکەی هاوسێی ناجێ زۆر جار لەناوخێزانیش منداڵەکان وەک یەک نیین.لەبەرئەوە بەوشێوازە بە کەلەگەڵ گەشی منداڵەکەت گونجاوە.
$تێبینی:$ بۆ ئەم بابەتە سودم لە پەرتووکی: پەروەردەی منداڵ لەنێوان خێزان و قوتابخانە بینیوە لە نووسینی خالید ئێرتوغروڵ، وەرگێڕانی پەیام عوسمان، چاپ دووەم 2018
[1]