پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور سادقی شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور سادق
بەڵگەنامەکان

پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور سادق
بەڵگەنامەکان

ئەندامان، لایەنگران و کادر و پێشمەرگەکانی #حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران#!

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!

ئازادیخوازانی ئێران و دۆستانی گەلی کورد!

26ی خەرمانان (17ی سێپتامبر)ی ئەمساڵ 30 ساڵ بەسەر تێرۆری #دوکتور سادق شەڕەفکەندی#، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، #فەتاح عەبدولی#، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب له ئورووپا، هومایون ئەردەڵان، نوێنەری حیزب له ئاڵمان و نووری دێهکوردی تێکۆشەری ئێرانیی دۆستی حیزب تێدەپەڕێ. سێ دەیە لەمەوبەر له و ڕۆژەدا، سکرتێری گشتیی حیزبەکەمان و هاوڕێیانی پاش بەشداری له کۆنگرەی ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست له بێرلین و لەحاڵێکدا که لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی ئێرانی لە ڕیستۆرانێکی ئه و شاره بەناوی میکۆنۆس سەبارەت به یەکگرتنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له حاڵی گفتگۆدا بوون، تیمێکی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لێیان وەژوور کەوتن و شەهیدیان کردن.

تێرۆری دوکتور شەڕەفکەندی خەسارێکی قورس بوو لەپێشدا له پەیکەری حیزبی دێموکڕات چونکە له ماوەی تەنیا سێ ساڵدا بۆ جاری دووهەم ڕێبەری کارامە و لێوەشاوەی خۆی لەدەست دا و لەپاشان له سەرجەم بزووتنەوەی کورد و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کەوت که بەمجۆره بۆ هەمیشه له ڕۆڵی کارساز و کاریگەری خەباتگێڕێکی مەزن بێبەش بوون که خەریک بوو بۆشایی نەمانی دوکتور قاسملووی تا ڕادەیەکی زۆر پڕ بکاتەوە. به و حاڵەش خەسارەتی شەهیدبوونی دوکتور سادقی شەڕەفکەندی لەگەڵ هەموو قورسی و تاڵییەکەی، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی لەپێ نەخست. هەروەک چۆن له سایەی ئیراده و لێزانیی دوکتور شەڕەفکەندی حیزبی دێموکڕات پشتی لەژێر باری قورسی تێرۆری دوکتور قاسملوودا ڕاست کردەوه، لەدوای شەهید بوونی دوکتور شەڕەفکەندییش ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکڕات و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی ئه و حیزبه، دڵگەرم و پشتقایم به هاودڵی و پشتیوانیی خەڵکی کوردستان، ئاڵای خەباتی نەتەوەکەیان هەروا شەکاوه ڕاگرت و خەباتی ئه و حیزبەیان بەوپەڕی شێلگیری و لەخۆبوردووییەوه درێژە پێ دا و به هەموو ئه و گیروگرفت و ئاستەنگانەی له قۆناغەکانی دواتردا لەسەر ڕێگای ئه و خەباته بوون، کارێکیان کرد که حیزبی دێموکڕات له تاقیکارییەکی سەختی دەورانی پاش ڕێبەرانی شەهید سەربەرز بێته دەر.

لەلایەکی دیکەوه تێرۆری دوکتور شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی هەروەک پاش تێرۆری دوکتور قاسملوو شەپۆلێکی بەربڵاو له بێزاریی خەڵکی کوردستان له کۆماری ئیسلامی و هاوپێوەندیی پارچەکانی دیکەی کوردستان و کۆڕ و کۆمەڵه ئێرانی و نێونەتەوەییەکانی لەگەڵ حیزبی دێموکڕات بەدووی خۆیدا هێنا. له هەمووشی گرینگتر، بەپێچەوانەی کەیسی تێرۆری دوکتور قاسملوو که لەودا له ئاکامی فشار و شانتاژەکانی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی سەوداچییانەی دەوڵەتی ئوتریش، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس هیچ ئەنجامێکی قەزایی ڕاستەقینەیان لێ نەکەوتەوه و تێرۆریستەکان ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کرانەوه، به ماوەیەکی کەم پاش تێرۆری میکۆنۆس زۆربەی ئەنجامدەرانی ئه و جینایەته دە ستگیر کران و له ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ورد و درووستی ئه و جینایەته سامناکه و بەڕێوەبردنی دادگایەکی موعتەبەر و سەربەخۆ که نزیکەی پێنج ساڵی خایاند، دەزگای قەزایی ئاڵمان له حوکمێکی بوێرانەی مێژووییدا که ڕۆژی 21 خاکەلێوەی 1376ی هەتاوی دەرچوو، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی له بەرزترین ئاستی خۆیدا به بەرپرسیاری تێرۆری دوکتور شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی ناساند. حوکمێک که له ئاستی دیپڵۆماسییشدا لێکەوتەی گرینگ و بێوینەی هەبوو چونکه دەوڵەتانی یەکێتیی ئورووپا بۆ ماوەیەک باڵیۆزەکانیان له ئێران بانگ کردەوه.

دوکتور سادقی شەڕەفکەندی له بنەماڵەیەکی ناسراو و نیشتمانپەروەری ناوچەی موکریان هاتبووه دنیا و لەژێر سایەی مامۆستا هەژاری برا گەورەیدا زۆر زوو به چارەنووسی گەلی کورد ئاشناو و لەگەڵ ڕەوتی خەبات بۆ ئازادیی ئه و گەله تێکەڵ بوو و هەر به و هۆیەش زۆر جار لە لایەن ڕێژیمی پاشایەتییەوە تووشی ئازار و دوورخستنەوه ببوو. ئه و هەر له سەردەمی خوێندکارییەوه بەتایبەتی ئه و کاتەی له پاریس خەریکی وەرگرتنی دوکتوڕای شیمی بوو، لەڕێگای دوکتور قاسملووەوه پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزب ببوو و دواتریش کاتێک وەک مامۆستای زانکۆ لە تاران دەستبەکار بوو، به نهێنی ئەرکی پێوەندیی نێوان حیزب و کوردەکانی دانیشتووی تارانی بەڕێوە دەبرد. بەڵام پاش شۆڕشی 1357 و دەستپێکردنی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکڕات، دوکتور شەڕەفکەندی نیشانی دا که جیا لە شارەزابوونی لە زانست، خەباتگێڕێکی بوێر و بەئیراده، بەڕێوەبەرێکی لێبڕاو و بەبەرنامه و سەرکردەیەکی بەبڕشت و مەیدانی له هەلومەرجه هەرە دژوارەکانیشدایه.

شەڕەفکەندی که له مەودای نێوان سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە نیزامی پاشایەتی هەتا کاتی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو بەرپرسایەتیی زۆر بەرچاو و گرینگی حیزبیی له ئەستۆ بوو و هەر ئه و کاته لە ڕیزەکانی حیزبدا بۆخۆی قوتابخانەیەک بوو بۆ وانەی وره و باوەڕ و پرەنسیپ و مودیرییەت، لەگەڵ شەهید بوونی دوکتور قاسملوو دەمودەست لە جێگه و پێگەی ڕێبەرێکی سیاسیی بەئەزموونی کورددا دەرکەوت و مەشخەڵی دەستی دوکتور قاسملووی پڕشنگدارانه هەڵگرتەوه. لەحاڵێکدا که له بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردا حیزبی دێموکڕات گەورەترین و کاریگەرترین کەسی مێژووی خۆی لەپاش پێشەوا واته دوکتور قاسملووی لەدەست دابوو، دوکتور شەڕەفکەندی به مشوور و لێزانیی خۆی و به هاوکاری و پشتیوانیی هاوڕێ و هاوکارانی کارێکی کرد که حیزبی دێموکڕات به باشترین شێوەی مومکین لەم قۆناغە ئەستەمەی مێژووی خۆی تێپەڕ بێ. له و ماوە کەمەدا که بەرپرسایەتیی یەکەمی حیزبی لەسەرشان بوو، شەڕەفکەندی به لێهاتووییەکی تایبەتییەوه جێگە و پێگەی حیزبی دێموکڕاتی لەسەر ئاستی بزوتنەوەی کورد و لەنێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و کۆڕ و کۆمەڵەکانی دەرەوەدا پاراست و پەرەی پێ دا. لە بەجێگەیاندنی ئه و ڕیسالەته سیاسی و خەباتگێڕییەشدا، دوکتور شەڕەفکەندی وێڕای ئەوه که مرۆڤێکی بیرفراوان و خاوەن ڕۆئیای ئینسانی و سێکولار و دادپەروەرانه بوو، ئیمانێکی قووڵی به ئەولەوییە تی پرسی ڕزگاریی نەتەوایەتی هەبوو و لەگەڵ باوەر به پێویستیی هاوکاری و هاوپێوەندی لەئاستی سەراسەریی ئێراندا، بەوپەڕی متمانەبەخۆبوونەوە داکۆکیی له مەوجودییەتی سیاسیی نەتەوەی کورد و هەقانیەتی مافی دیاریکردنی چارەنووسی ئه و گەله دەکرد.

ئێمه ئەمڕۆ له کاتێکدا یادی دوکتور شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی بەرز ڕادەگرین و ئه و جینایەتەی کۆماری ئیسلامی وەبیر دەخەینەوە که هەلومەرجی خەباتی گەلان له دنیادا و دۆزی ڕەوای کورد گۆڕانی زۆریان بەسەردا هاتووه و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەبەر ماهییەتی دژه ئینسانی و دژه دێموکراتیکی خۆی و بێ باوەڕبوونی بە چارەسەری کێشەکانی وڵات له هەموو کاتێک زیاتر لەگەڵ ڕق و بێزاریی خەڵکی ئێران و پێکهاتەکانی بەرەوڕوو بۆتەوه و بەهۆی سیاسەتی ئاژەوەگێڕانە و تێکدەرانەی له ئاستی دەرەوەدا جێگە و پێگەی ناوچەیی و نێونەتەوەیی له خراپترین دۆخی دایه.

هەروەک چۆن دوکتور شەڕەفکەندی له و باوەڕەدا بوو که لە بارودۆخی ئاماژەپێکراودا دەبێ هێزە سیاسییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی هان بدا که هەم لەنێو خۆیاندا لەسەر بنەمای دێموکڕاتیک و بەدیتنی واقعیاتی کۆمەڵگای ئێران یەک بگرن و هەم پشت به هێزی هەراوی خەڵک ببەستن، ئەمڕۆش حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له و باوەڕەدایه که سی ساڵەی تێرۆری میکۆنۆس و بیرەوەریی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و دێموکڕاسی له کوردستان و ئێران دەبێ بکرێنه هەوێن و هاندەر بۆ ئەوەی وێڕای ڕیسواکردن و بەرپەرچدانەوەی هەرچی زیاتر و باشتری پیلان و تاوانه دژه مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی له بەرامبەر خەڵک و نەیارانی، زەرفیەت و توانای خەبات بۆ ئاڵوگۆڕی ئازادیخوازانه له ئێران له هەموو بەستێنەکاندا به جۆرێک ڕێک و یەک بخرێ که کۆتایی به تەمەنی نگریسی ئه و ڕێژیمه بێنێ و سەرەنجام زەمینەیەک دروست بێ که لەودا گەلانی ئێران به ئازادی و له پێگەی یەکساندا بۆ دواڕۆژی هاوبەشیان بڕوانن و گەلی کوردیش به مافه ڕەواکانی خۆی بگا. ئەوەش پێویستیی به بەخۆداچوونەوه و مایەلەخۆدانان و مشوور و کاردرووستایی له هەموو ڕەهەند و بازنەکانی هاوخەباتی له ئاستی کوردستان و ئێراندا هەیە.

هەر له و پێناوەدا زۆر جێگای سەربەرزیی حیزبەکەمان و دڵخۆشیی خەلکی کوردستان و دۆستانی گەلی کورده که نزیک به مانگێک لەمەوبەر پرۆسەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکڕات به ئەنجام گەیشت و درێژەدەرانی ڕێگای دوکتور قاسملوو و دوکتور شەڕەفکەندی توانیان سەرلەنوێ له چوارچێوەی حیزبێکی یەکگرتوودا خەباتی شێلگیرانەی خۆیان درێژە بدەن. حیزبی دێموکڕات به لەبەرچاوگرتنی ڕیسالەتی مێژوویی سەرشانی و چاوەڕوانیی خەڵکی کوردستان ئەم دەسکەوته پیرۆزه و بیرەوەریی سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور شەڕەفکەندی و شەهیدانی تری خەرمانانی خوێناوی دەکاته دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیمان و بڕیاری بەردەوامی له خەباتی شێلگیرانه و بەرپرسیارانه هەتا وەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان. پەیامی ئێمه بۆ تێکۆشەرانی دێموکڕات؛ پاراستنی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی و ئەرک وەخۆگریی زیاتریانە.[1]
ئەم بابەتە 930 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ئاژانسی هەواڵی میدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-09-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 87%
87%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 16-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 930 جار بینراوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!