خواردنێکی خۆش و چاکە
هەر خۆی دەڕوێ لەژێر خاکە
گەڵا ناکا و نایەتەدەر
تەنیا ناوخۆڵا دێتەدەر
سرووشتییە بێ دەست لێدان
دەرئەچێ وەرزی بەهاران
بە هەورەتریشقە و بە باران
بەگرمە و چەخماخەی ئاسمان
دێتەبەرهەم زۆر بەجوانی
لەو دەشتە دوور ئاوەدانی
وەکو پەتاتەیە سەنگی
لە قەبارە و شێوە و ڕەنگی
بیزانە چییە مەتەڵمان
لە گۆشت خۆشترە.........
وەڵام (دوومەڵان) . [1]