ناو: خوشاب
نازناو: خوشابە
ناوی باوک: یوحەننا عەودیش
ڕۆژی لەدایکبوون:
19381938
ڕۆژی ئەنفالکردن:
31-07-198331-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
بیدیالبیدیال ی شارۆچکەی
مێرگەسۆرمێرگەسۆر ی پارێزگای
هەولێرهەولێر
شوێنی ئەنفالکردن: کۆمەڵگەی
قوشتەپەقوشتەپە
ساڵی کۆچی دوایی: 1983
ژیاننامە
چیرۆکی خانەوادەی (خۆشاب یوحەننا) زۆر ئازاربەخش و مایەی تێڕامانە، هەتا ئەوپەری ستەمکاری و مرۆڤ هەژێنە، گلیانا کوڕی خۆشابە یوحەنا کوردێکی بە ئایین کریستیانە دەڵێت: (رۆژانی سەری ساڵ و جەژنان بۆ ئێمە پرسەن) باوکی گلیانا بارزانی نەبوو، خەڵکی گوندی بێدیال بوو، تاوانی ئەو پیاوە کریستیانە تەنیا ئەوە بوو کەوا وەک داب ونەریتی کۆمەڵایەتی جامادانێی سووری لەسەربەستبوو. کاتێک پیاوانی ئەمن و گاردی کۆماری بە مەبەستی گرتنی پیاوە بارزانییەکان گەمارۆی شاری دیانا دەدەن باوکی گلیاناو چەند کەسێکی دی کە بەهۆی دابوونەریتەوە جامەدانێی سووریان لەسەر ناوە گرتوویانن. بەڵام ئەفسەرێک کە زانیبووی ئەو پیاوانە بارزانی نین و کریستیانن پێیان دەڵێت: جامادانێکانتان لەسەرتان فرێبدەن.. ئەوانیش دەڵێن چۆن فرێی دەدەین ئەوە داب و نەریتە ؟ ئەفسەرەکەش تورەدەبێ و دەڵێت: مادام وایە سەرکەوون، ئەوانیش سواری ئەو پاسانە دەکەن کە بۆ گواستنەوەی بارزانییەکان ئامادەکرابوون، ئیدی هەر ئەو گرتنە بوو ڕۆیشتن و جارێکی تر نەگەڕانەوە.
گلیانا ئاماژە بەوەش دەکات و دەڵێت لەپاشئەوە دایکی من هەمیشە دەگریاو دەپارایەوە هەتا ڕۆژێک دەماری سەری تەقی و خوشکێکیشم (بەناوی نەهرێن) ئەوەندە بۆ بابی من پەرێشان بوو هەتا تووشی نەخۆشی دەروونی بوو دواجاریش بەتەواوی بەتەواوی تێکچوو.
[1]
[2]