ناونیشان: پەروەردە و تەلقین
نووسەر: #شەماڵ محەمەد محەمەدئەمین#
لە کۆمەلگەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست، بیرکردنەوەی تاک هەر لە منداڵیەوە لە قاڵب دەدرێ، هەر لە مندالیەوە دەبێ شتەکان وەک توتی لەبەر بکەین تا لە کاتی تاقیکردنەوەکان هەموو زانیارییەکان وەک خۆی بڵێینەوە یا بنووسینەوە تا سەرەنجام دەربچین، چونکە وا فێرکراوین کە قوتابخانە واتە دەرچون و نمرەهێنان، نمرەهێنانیش واتە کۆلێژی باش و سەرەنجام کاری باش و پارەی باش و دەولەمەندبوون. بەلام بێ ئاگاین لەوەی کە قوتابخانە دەبێ جێگایەک بێ بۆ فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوە و پەرەپێدانی توانای تاک و کردنەوەی دەرگا داخراوەکانی ژیان بەڕوی نەوەکانی دوارۆژ، بە داخەوە پەروەردەکارانی ئێمە کارێکی تەواو پێچەوانە دەکەن، ئەوان هەموو دەرگاکان دادەخەن بەڕوی نەوەکانمان تەنها یەک دەرگا دەهێلنەوە ئەویش دەرگای تەلقین و لەبەرکردنی کوێرانەی زانیاریەکانە وەک توتی بێ ئەوەی قوتابی هیچ سود لەم زانیاریانە وەربگرێ، جگە لەوەی مێشکی قوتابی زۆر ماندو دەبێ بە لەبەرکردن و پاشانیش هەر زوو لە بیری دەچێتەوە.
بە بیرم دێ پۆلی دووی سەرەتایی بووم، لە وانەی بیرکاری پرسیارێکم شیکار کرد لای خۆم پێش ئەوەی مامۆستا شیکاری بکا، کاتێک نۆرە گەیشتە لای من و مامۆستا بینی کە شیکارم کردوە لە جیاتی ئافەرین بە دارەکەی دەستی دارکاریی کردم. [1]