بابەت: وەرزشی
لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، پاڵەوانێتی سوپەری عەرەب بۆ هونەرە بەرگرییەکان بە بەشداری حەوت وڵاتی عەرەبی بەڕێوەچوو.
کارزان جەعفەرکارزان جەعفەر، ڕاهێنەری کوردی هەڵبژاردەی هونەرە بەرگرییەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت ڕایگەیاند، عێراق بە دوو یاریزانی کوردەوە لەستایلی MMA بەشداربوون، (
ڕێبین فازیلڕێبین فازیل و
مەند فەرەیدونمەند فەرەیدون) سوپاس بۆخوا هەردووکیان توانیان ببنە پاڵەوانی عەرەب لە کێشی خۆیاندا سەرباری بەهێزی ڕکابەرەکانیان.
بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە دڵخۆشکەرەیە و لە وڵاتی سوریاش لە لایەن چەندین لایەنی جیاواز پێشوازی و دەستخۆشییان لێکراوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 701 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!