ئەگەر هەر کەر کەربووایە، هەر کەرێک سەد دیناری دەکرد.
کەر یەکێکە لە ئاژەڵە دەستەمۆکانی دەستی مرۆڤ، لە مێژوویەکی دێرینە وە ناسیویەتی، لە گواستنەوەی کەلوپەل و مرۆڤ لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بەکارهاتووە، واتە: کەر ئاژەڵێکی گوێڕایەڵە، بەڵام پەندەکە مەبەستی کەسانێکی بێ گوێیە کە لە ڕەفتار و کرداریاندا کەڵکی کەس ناگرن. [1]