ئەڵیی بایەقوش لەسەر ماڵی خوێندوویەتی.
بایەقوش: جۆرە باڵندەیەکە لە کوندەبەبوو دەچێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا دەڵێن: لەسەر هەر ماڵێک بخوێنێ، کاول و وێرانی دەکات، بۆیە لە کۆمەڵگەدا بەنەفرەت کراوە. پەندەکە بە ماڵێکی بێ قڕوقاڵ و چۆڵوهۆڵ دەوترێت کە هیچ دەنگێکی تێدا نەبیسترێت. [1]