ئەڵێی بەردی بەردەبازگەیە.
بەردەبازگە: بەو بەردانە دەوترێ کە لەناو چەمەکاندا بەین بەین دادەنرێن، بۆ ئەوەی ڕێبوارەکان بەسەریدا باز بدەن و بپەڕنەوە، بەردەباز لەبەر ئەوەی بەردەوام ئاو لێی دەدات و تەڕ دەبێت، هەمیشە لووسە، ئەو ڕێبوارانەی بەسەریدا دەپەڕنەوە، گەر وریانەبن، دەکەون، پەندەکە بۆ کەسانێک بەکاردێت کە لە هەوڵی پاشقولگرتن و خستنی خەڵکیدان. [1]