ئەڵێی قوڕنچکیی لە دۆمە ژن گرتووە.
قورنچک: قوڕنچ، نقورچ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) دۆم: تیرەیەکە لە کورد (فەرهەنگی خاڵ) لە نەریتی کوردەواردا باوە دەڵێن: هەر پیاوێک بتوانێ بە توندی چڕنوق لەلا ڕانی ژنێکی دۆم بگرێت، گوایە تیغ باش بە دەستی تیژ دەبێت، زیاتر ئەم بابەتە لای ئەو کەسانە باو بوو کە کاری تیژکردنەوەی چەقۆ و تیغیان دەکرد و بە کۆڵانەکاندا دەگەڕان. [1]