ئەڵێی لغاوی شەیتان کراوەتە دەمی.
لغاو: ئاسنێکی ئەڵقەدارە، دەکرێتە دەم و لغاوی وڵاخ، دەستە جڵەوی پێوە دەکرێ و سوار دەیگرێ بە دەستییەوە (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە بۆ کەسێکی چرووکی دەست نوقاو بەکاردێت واتە: پیسکە کە دەمی نەچێتە ماڵی خۆی و دەستمایەی خۆی پێ نەخورێت.[1]