ئەم ساڵ تا ئەو ساڵ، سەد کڵاو با ئەیبا.
کڵاوی با ئەیبا: بۆ کەسێک بەکاردێت کە بمرێت، واتە: کەسی مردوو کڵاو لەسەر نانێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ساڵ بە ساڵ و ڕۆژبەڕۆژ ڕووداوگەلی زۆر ڕوو دەدەن، بەهۆیەوە کەسانێکی زۆر دێن و کەسانێکی زۆر دەمرن، واتە: کەس نازانێ، ساڵی ئاییندە چی ڕوودەدات و کێ دەمرێت. [1]