ئەم هێلکەیە بە دەستی من ڕەنگ مەکە.
ڕەنگ کردنی هێلکە، لە نەریتی ئایینی کوردی یەزیدیدا بوونی هەیە، هەر ماڵێک چەندین هێلکە ڕەنگاوڕەنگ دەکەن و لە جەژنە ئایینییەکەیاندا پێشکەشی دەکەن، بەڵام پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کارێکی نەشیاو بە من ئەنجام مەدە کە ڕووزەرد دەبم تێیدا.[1]