ئەوانەی زۆر ئەزانن، کەم ئەدوون، ئەوانەی کەم ئەزانن، زۆر ئەدوون.
پەندەکە مەبەستی بەرواوردکردنی کەسای زانا و نەزانە، لە کاتی گفتوگۆ و قسەکردندا، کەسە زانا و دنیادیدەکان لە کۆبوونەوەکاندا، هەمیشە کەم دەڵێن و باش دەدوێن، قسەکانیان سەمەری هەیە، بەڵام کەسە نەزانەکەن بەردەوام زۆر دەڵێن و خراپ قسەدەکەن، وتنەکانیان بەهادار نین. [1]