بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز #شێخ عەدنان نەقشبەندی#
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ لوقمان شێخ ئەحمەد نەقشبەندی)، برازای جەنابتانمان پێگەیشت
هاوخەمی بەڕێزتان و خانەوادەی نەقشبەندییەکانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و موریدانی تەریقەتی نەقشبەندی دەکەین
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبووی برازاتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات. [1]
#بارەگای بارزانی#
#19-09-2022#