سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکشەممە 18-09-2022،
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژن ئێلێزابێسی دووەم، دەگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردە و ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕێورەسمەکەدا ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەو بۆنە فەرمییە دەبێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,326 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!