ئەوەی ئەمڕۆی دا بەدوێنێ، دارێکی چووە قونێ.
لە ڕابردوودا چی ڕوویداوە، ڕوویداو و تێپەڕیوە، هەر چۆنێک بیری لێبکرێتەوە، ئەنجامی ڕابردوو گۆڕانی بەسەردا نایەت، هەموو کەسێک دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرێت، بەشێوەیەکی ژیرانە، بڕیار لەسەر ئێستا و ئاییندە بدات، بەسەر ئەو گیروگرفتانەدا سەرکەوێت کە دێتەڕێی.[1]