ئەوەنە شۆڕی مەکەرەوە، با دڕک نەیبا.
لە ژیانی گوندنشینیدا، گوێدرێژ بۆ بارکردن بەکاردێت، ئەو بارەی لێی دەنرێت، دەبێ توندوتۆڵ بەسەر پشتییەوە بووەستێ، گەر شۆڕ ببێتەوە، لە دڕکوداڵی زەوی دەدات و بارەکە خراپ دەبێت، واتە: هەر شتێک لە سنوور دەرچوو، لەبری قازانج، زیان تووشی خاوەنی دەکات.[1]