هەڵبژاردەی یەکەمی ئێڕاق بەسەرپەرشتی ڕازی شنێشڵی ڕاهێنەر، ڕۆژی چوارشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لەپاڵەوانێتییەکی دۆستانە بەرەو وڵاتی ئوردن بەڕێدەکەون.
پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردن ڕۆژی #23-09-2022# لە عەممانی پایتەخت بە بەشداری هەڵبژاردەکانی ئێڕاق، میرنشینی عوممان، سووریا لەگەڵ ئوردن دەستپێدەکات و هەفتەیەک یارییەکانی بەردەوام دەبن.
هەڵبژاردەی ئێڕاق هەفتەیەکە ڕاهێنانەکانی لە یاریگای مەدینەی بەغدا بەردەوامە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێڕاق هەموو هەواهەنگی و پاڵپشتییەکی تیپەکەی کردووە لەپێناو بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش لەو پاڵەوانێتییەدا.
لەنێو هەڵبژاردەی یەکەمی ئێڕاق 7 یاریزانی کورد یاری دەکەن کە بریتین لە: #مێرخاس دۆسکی#، یاریزانی یانەی سلۆڤاکۆی چیکی، ئاڵای فازیل، یاریزانی یۆتۆبۆریی سویدی، #هیران ئەحمەد#، یاریزانی یانەی سونی سویسری، #شێرکۆ کەریم#، یاریزانی یانەی کوێتی کوێتی و# ئاسۆ ڕۆستەم#، یاریزانی یانەی سالمیەی کوێتی، #دلۆڤان مەهدی#، گۆڵپارێزی یانەی تەڵەبە لەگەڵ #ڕێوان ئەمین#، یاریزانی کوردی یانەی دالکورد.
ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانی کورد و دووەم گۆڵکاری وەرزی ڕابردووی خولی نایابی ئێڕاق کە یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێڕاق دەکرێت، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند خۆشحاڵم کە بۆ یەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی ئێڕاق دەپۆشم پەنا بەخوا هیوام وایە ئامادەکارییەکانمان زۆر باش بێت بۆ پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردنی نێودەوڵەتی، دەمانەوێت دڵی شەقامی وەرزشیی ئێڕاق بە وەرگرتنی ئەنجامێکی باش دڵخۆش بکەین.[1]