بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوايی خوالێخۆشبوو #شێخ عەدنان نەقشبەندی#، کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری #ئەوقاف#ی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەيان و کەسوکار و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوخەميانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوايی و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#20-09-2022#