بەهمەن قوبادیبەهمەن قوبادی دەرهێنەری ناوداری کورد، ڕەخنەی لە هونەرمەند و کەسایەتییە دیارەکانی ئێران گرت و گوتی: مافی ئەوەتان نییە بەدەم گوڵەبەڕۆژە خواردنەوە، سەیری دەمکوتکردنی خەڵک بکەن.
بەهمەن قوبادی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، ڕووی لە هونەرمەند و کەسانی دیاری ئێرانی کرد و گوتی: خەڵک ئێمەی هونەرمەندانی گەورە کرد، ئێستاش ئێوە ملیۆنان فۆلۆوەرتان هەیە [لە سۆشیال میدیاکان]، بۆیە ئەو قەرزەی لەسەرتانە، بە خەڵکی بدەنەوە.
قوبادی لە پەیامەکەیدا دووپاتیکردەوە، خەڵک بە نووسینی شێعرێک هەڵناخەڵەتێن. بوێر بە. وابزانە ژینا، خوشک، کچ یان هاوسەری تۆیە، قەڵەمەکەت هەڵگرە، ڕەخنە بگرە و یارمەتی خەڵک بدە.
بەهمەن قوبادی، وەک هێمایەک بۆ بەرگریکردن لە خەڵک، باسی عەلی کەریمی یاریزانی ناوداری تۆپی پێی ئێران کرد. عەلی کەریمی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام و تویتەر چەندین پۆستی بۆ سەرکۆنەکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی و پشتگیری لە خۆپێشاندانی خەڵک، بڵاوکردەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,468 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!