(کەشتی نوح) ی مامۆستا (#نەجمەدین مەلا#) یە، بەنیسبەت شاری #سلێمانی#ەوە بەقەد چیایی (جودی)، کە کەشتیەکەی نوحی لەسەر وەستا پیرۆزە.. (6500) کەسی لێرەدا فێری خوێندەواری کردووە و شوێنی دانیشتنی ئەدیبانی ئەو سەردەمەبووە.
رژێمی داگیرکەری پاشایەتی بۆکاڵکردنەوە و گۆرینی جەژنی نەورۆز و کردنی بە جەژنی دارودرەخت. عومەر عەلی وەکو پارێزگار نارد بۆ سلێمانی.
شەوێک بەشەقامی سابوونکەراندا دێتە خوارەوە، کە نزیکی کەشتی نوح دەبێتەوە گوێی لەدەنگەدەنگە، کەدەچێتە ژوورەوە مامۆستا نەجمەدین بەپێوە وەستاوە قوتابیەکانی ئەوکاتەش کاسپکار و دوکاندار و ئەمانەبوون و تەمەنیان هەڵکشابوو بۆیە مامۆستا فێری خوێندەواری دەکرن. ئەوانیش لەسەر زەوی یا تەنەکە و لەتە خشت دانشتبوون.
عومەر عەلی ئەمانە دەبینێت وائەزانێ کۆبوونەوەیە. لەمامۆستا ئەپرسێت : ئەمانەچین؟
ئەڵێ : قوربان ئەمانە کوێرن، چاویان عەمەلیات دەکەم.
بەم قسەیە زۆر تورە ئەبێت. ئەڵێ : کوێری چی؟ ئەوە نیە چاویان ئەبینێ.!
ئەڵێ : قوربان ئەمانە نەخوێنەوارن فێری خوێندەواریان ئەکەم.
عومەر عەلی ئەهوەن دەبێتەوە و دەست ئەخاتە سەر شانی مامۆستا و ئەڵێ : شانازی ئەکەم پارێزگاری شارێکم کەسانی وەکو تۆی تیایە.
بەیانی وەرە بۆ لام چیت ئەوێ بۆت جێبەجێ ئەکەم.
بەیانی مامۆستا لە گەڵ یەک دووکەسدا ئەچێ بۆ لای پارێزگا.
پارێزگار ڕێزێکی زۆری لێئەگرێ، پێی ئەڵێ : چیت ئەوێ بۆت بکەم.
بێگومان پارێزگار چاوەرێی ئەوەبوو داوای زەوی و پارەو ئەوشتانەی لێبکات.
ئەڵێ : قوربان یەک داواکاریم هەیە ئەویش ڕێگەمان بدە یادی جەژنی نەورۆز بکەینەوە.
ئەڵێ بەداخەوە ئەوەیان ناتوانم!!
بەداخەوە ئێستا شوێنی دەیان یادگاری وا ئەروخێنن. ئەبوایە لەبەر پیرۆزیەکەی بمایەتەوە.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!