ئێوارەی ئەمڕۆ هەينی 23-09-2022 بەڕێز
نێچيرڤان بارزانینێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی يادی نەوەد و دوو ساڵەی ڕۆژی نيشتمانيی شانشينی عەرەبستانی سعووديەدا کرد کە لەلايەن کۆنسولخانەی گشتی سعووديەوه لە
هەولێرهەولێر سازدرا.
سەرۆک نێچيرڤان بارزانی به و بۆنەيەوە پيرۆزبايی لە خاوەنشکۆ شا سەلمان بن عەبدولعەزيز و جێنشينی سعوديە مير محەمەد بن سەلمان و سەرکردايەتی و حکومەت و گەلی شانشينی عەرەبستانی سعوديە کرد و هيوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ خواستن.
لای خۆيەوە بەڕێز کونسولی گشتيی عەرەبستانی سعوديە لە هەولێر، خۆشحاڵی و پێزانينی خۆی و سەرکردايەتيی سعوديەی بە بەشداريی سەرۆک نێچيرڤان بارزانی له و بۆنه نيشتمانييەی وڵاتەکەياندا نيشان دا و سوپاسی هاتنی بەڕێزيانی بۆ ڕێوڕەسمەکە کرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا ژمارەيەکی بەرچاوی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و ديپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتانی لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.
[1]