بارزانی لەکاتی بانگەشەی ڕیفراندۆم دا جارێک وتی گەر سەری نەگرت بڵێن ئەو پیاوە شێت بووە هەموو خەتایی ئەوبوو، کە لە ڕاستی دا هەر بەبڕیاردانی ڕیفراندۆم پشت کردن لە هەموو جیهان شێتی ئیرادەیە، کە بارزانی نەبێت هیچ سەرکردەیەک نیە جورئەت بکات ئەو شێتیە بۆ گەلەکەی بکات، کە هەر وەک ئەوە وابوو لە ئاگردابی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە جیاتی ئاو بەنزین بە ئاگرەکەدا بکەی!
ئەو تەحەددایەی سەرۆک بارزانی کردی هیچ سەرکردەیەک بە درێژایی مێژوو جورئەتی نەکردوە ئەو تەحەدایە بکات، تەحەدای بارزانی تەحەدای ناوخۆی و وڵاتانی هەرێمی و جەمسەری و جیهانی بوو. کاتێک سەربەخۆیی وڵاتێک دێتە باس وڵاتێکی نوێ لە دایک دەبێت جیهان و ژینگەی ئەو وڵاتەی لەناوچەکە لەگەڵ چوار دەوری دابەش دەبێت بۆ چەند بەرەیەک، بەرەیەک دژیەتی، بەرەیەک لەگەڵیەتی، بەرەیەکیش بێ لایەنە.
بەڵام ڕیفراندۆمی کوردستان هەموو جیهان دژبەربوو چونکە یەکەم جار بوو بەدرێژایی مێژووی ناوچەکە دەنگی شەخسێک سەروی دەنگی داڕێژەرانی نەخشەی ناوچەکە و کارەکتەرانی ئەوان بن لەناوچەکە، کە ئەو شەخسیاتە بۆ گەلی خۆی تەجاوز لە بڕیاردانی هەزار ساڵانی ئەوان کرد، کە بەزمانی ئیسلامی کوفری کرد لێ خۆشبون بوو نیە، بە زمانی یاسایی گەورەترین تاوانی کرد ئەبەدی دەکرێت، بە زمانی زانستی بیرکاری ئەو هاوکێشەیەی هیچ شیکارێکی نەبوو کە زانایانی زانست بێ زانست بون لەو پرسیارەدا، بەزمانی فەلسەفی نەک هەر گومانیان کرد بەڵکو بەتەواوی ڕەتیان کردوە کەبوونی هەبێت. بەڵام ئیرادەی بارزانی بۆ گەلەکەی هەموو زانست و ئایین و فەلسەفە و یاسا و هاوکێشەیەکی تێپەڕاند و کوفری سیاسی کرد لای داگیرکارانی کوردستان، بە ناوی بارزانیزم ڕیفراندۆمی بۆ گەلی کوردستان ڕەخساند، کە گەلی کوردستان بۆ یەکەم جار بە ئازادانە بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی خۆی دا کە بە درێژایی مێژوو ئەو ئازادیە لێ زەوت کرابوو کەهەر جارەو وڵات و ئیمپراتۆریەت و شەخسێک بڕیار لەسەر مافی چارەنوسیان دەدا.
هەروەک چۆن وڵاتانی 5+1 هەن لە پرسی نێودەوڵەتیدا، بەوشێوەیە حەوت سەرسورهێنەرەی جیهان + یەک ئیرادەی بارزانی هەیە. بڕیاردانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کەپشتکردن لەتەواوی جیهان بوو لەوانەیە بۆ سەر زمان ئاسان بێت، بە ئاسانی لێوی سەرەوە لە لێوی خوارەوە بدەی و بدوێی بەڵام گەر لەسەر میزانی دابنرێت لە زەوی تا ئەو پەڕی ئاسمان هەتا تەبەقەی حەوتی ئاسمانیش گەر کۆتایی نەبێت تێدەپەڕێنێت، هێندە قورس دەبێت کە هیچ کیلۆیەک و شتێک نیە بتوانێت بی پێوێت کە بەزمانی ژمارە بدوێت و بنوسرێت. زۆر شت هەن سەد ساڵ یان هەزار ساڵ جارێک دەبێت بەڵام سەرکێشی بارزانی لە ئیرادەدا بۆ گەل و نەتەوە و نیشتیمانەکەی نەک سەد و هەزار ساڵ بەڵکو نە لە دونیای دوێنێ و نە لە دونیای سبەینێ هیچ جارێک ئیرادەیەکی لەو شێوەیە دروست نەبووە و نابێتەوە. یەک جار ڕویداوە نابێتە دووجار. [1]