یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ترسی لە تێکچوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ئێران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، ترسی بەرپرسانی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بن و گرژییەکانیش گەورەتر بن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی پێیوایە، ئەگەر دۆخی شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکبچێت، ئەوە کارگەری گەورەی لەسەر سنووری
سلێمانیسلێمانی دەبێت.
بوار زانیویەتی، یەکێتی لە ئێستادا لە هەوڵدایە، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی گرژییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنووری سلێمانی کەمبکاتەوە و بۆ ئەوەش دەستی بە گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,262 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!