#تەپەی قاڵایچی#، ئەم تەپەیە دەکەوێتە 15 کم ی باکووری ڕۆژاوای شاری #بۆکان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 1984 کاری کنە و پشکنین بۆ ئەم شوێنەوارە دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، لە ئەنجامدا تابلێتێکی نووسراو بە هێڵی ئارامی دۆزراوەتەوە، کە هێشتا نەخوێنراوەتەوە، هەروەها دۆزینەوەی گڵینەی ڕازاوە بە نەخش و بۆیەی تایبەت لە دەستکەوتەکانی پشکنینی ئەم شوێنەوارەن. بەپێی توێژینەوە شوێنەوارییەکان، مێژوو و کۆنینەیی ئەم گردە بۆ نزیکەی هەزارەی یەکەمی پێش زاین داگەڕێتەوە. کۆمەڵێ خشت بە شێوازی خاچ و نەخشێنراو لە یەکەم دەستکەوتە شوێنەوارییەکانی ئەم گردەیە. لەگەڵ دوو بارە بەردەوامبوونی کاری کنە وپشکنین لەم گردە، پاشماوەی پەرەستگەیەکی ناوەندی و بنکەی چاودێری، دیواری باڵەخانە، حەوشەی بەردرێژکراو، پلیکان، چەند ژوورێکی درووستکراو لە خشت و داپۆشراو لە گڵ و خۆڵی تایبەت و نزیکەی 400 دانە خشتی ڕازێنراو بە نەخشی تایبەت و ڕەنگکراو کە ئەمانە لە یەکەم خشتی وێنە کراو وبۆیەکراوەکانی ئەو سەردەمەن کە بە نیمچە ساخی ماونەتەوە و نەخش و بۆیەی سەریان بەجوانی دیارە. وێنەی سەر ئەم خشتانە پێکهاتووە لە وێنەی ڕوەکی گیا و سرووشت، هەروەها وێنەی ئەفسانەیی وەک گای باڵدار (لاماسو) ، وێنەی خواوەندە گەورەکانی ئەو سەردەمە، ..تاد.
لە سەرچاوە مێژووییەکان ناوی زێوێ بە زیرتو / ئیزیرتو وەک پایتەختی دەسەڵاتداری مانناییەکان هاتووە وەک ناوەندێکی سیاسی و هونەری و ئابووری گرنگ.
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1939 لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسی ناوخۆیی ئێرانی کاری کنە و پشکنینی شوێنەواری بۆ ئەم گردە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا کۆمەڵێ پارچە و کەلوپەلی شوێنەواری تگایبەت بە هەزارەی یەکەمی پێش زاین لەوێ دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و داخە تا ئێستا کاری هەڵکۆلینی زانستیی شوێنەواری بۆ ئەم گردە ڕاوەستاوە و درێژەی پێنەدراوە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]