ناو: ئەحمەد
نازناو: بەحری
رۆژی لەدایکبوون: #11-03-1957#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی تەپەڕەش - #مەهاباد#
$ژیاننامە$
ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری #مەهاباد#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ساڵی 1957 لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەهاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەهابادە. لە بواری فەرهەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرهەمێکی بەپێزە وەک: فەرهەنگی باڵندە و گەنجی سەربەمۆر.
لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی مهاباد بووە کە ساڵی 1988 دامەزراوە، و ماوەی 10 ساڵ ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبردووە.
ساڵی 2001 گۆڤاری مانگانەی مهابادی دەرکردووە کە 17ساڵە نەپساوەتەوە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر:$
1- پاییزە - ساڵی 1994
2- #فەرهەنگی باڵندە# - ساڵی 2001
3- #گەنجی سەر بەمۆر# (بەرگی01) - ساڵی 2013 گەنجی سەربەمۆر پرۆژەیەکی 12 بەرگییە لەسەر نووسینەوەی بەیتەکان. ساڵی 2013 بەرگی یەکەمی بڵاوکرایەوە. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/ahmad.bahri.71271=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئەحمەد بەحری=KTML_Link_Facebook_End=